زەبووری 120
گۆرانی گەشتیاران.
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
 
چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
 
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم*،
کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
* زەبووری 120:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏ زەبووری 120:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏